ڕۆدیگێر: عەقڵیەتی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ من دەگونجێت

ڕۆدیگێری بەرگریكاری ئەڵمانی ئاشكرایكرد، لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندییان پێوەكردووە.

جەختیشی لەوە كردەوە كە قسەی لەگەڵ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر كردووە و پێی ڕاگەیاندووە كە ئەوان دڵخۆشن بە هاتنی.

پوختەی قسەكانی ڕۆدیگێڕ

/ یەكەم پەیوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە منەوە مانگی ١٠ و ١١ بوو، بەخۆمم وت یانەیەكی لەوجۆرە هەموو جارێك پەیوەندی ناكەن.

/ نمونەی باڵای من ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی و جۆرج ویا بوون.

/ عەقلیەتی بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ عەقڵەیتی یاریكردنی من دەگونجێت.

 / بنزیمە و تۆنی كروس و مۆدریچ و  كاسمیرۆ بەهاتنی من دڵخۆش بوون منیش شانازی دەكەم

/ ئەنچیلۆتی پێی وتم هەموان دڵخۆشن بەهاتنم

/ هیوادارم یاریزانەكانی مەدرید ئاستی بەرزی هازارد ببینن كە پێشتر من لەگەڵیدا یاریم كردووە

/ هەموو توانای خۆم پێشكەش دەكەم و بەڵێنیان پێدەدەم لەسەدا سەدی هێزی خۆم لە یاریگادا بەكاربهێنم.

/ بەم زوانە خۆم فێری زمانی ئیسپانی دەكەم

/ بە پەرۆشم بە چونم بۆ ئیسپانیا ، كەش و هەواكەی خۆشترە و خواردنی خۆشیشی لێیە

/ تەنها خێزان و منداڵەكەم لەگەڵم دێن بۆ ئیسپانیا

/ لە دۆخێكی دارایی زۆر خراپدا گەورەبووم، بە ڕای من سامانی گەورە خێزانە

بابەتی پێشتر

هۆشیار سیوەیلی: پارتی ئامادەیە هەڵبژاردن بە چوار بازنە بێت

بابەتی دواتر

میدیای ئێرانی: ئەگەری هەیە بەرپرسێكی موساد لە هێرشەكەی هەولێر كوژرابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share