چارەسەری ریشەیی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ ناردنی كۆتا 700 ملیار دینار ئەرێنین و ناردنی قەرز چارەسەری كاتییە و چارەسەری ریشەیی هەمواری یاسای بودجەیە كە دەبێت مەرجی دەنگدان بە سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بێت لەلایەن فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو پەرلەمانی عێراقەوە.

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی كراوە بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق رێككەوتنێكی كاتییە و چارەسەری ریشەیی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەیە لەپەرلەمانی عێراقەوە.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون هەوڵەكان بۆ ناردنی كۆتا 700 ملیار دیناری ئەرێنین و چارەسەری ریشەیی هەمواری یاسای بودجە و لابردنی بڕگەی ئینفاقی فیعلییە لەیاسای بودجەدا.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە پێویستە لایەنە كوردیییەكان یەك دەنگ و یەكهەڵوێست بن و مەرجی دەنگدان بە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجە و لابردنی ئەو بڕگەیە بێت كە گرفتی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: زۆر دڵخۆشین بە گەڕانەوەت

بابەتی دواتر

پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ 8 كەس بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن

بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی رایگەیاند، پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن، نەوەک نوێنەرایەتی لایەنێکی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share