کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی دیاریکرد

کۆمسیۆن رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەندرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەندرێن.

وتیشی، ئەو ئەنجامە بەراییانە قابیلی تانە لێدان نین و دوای راگەیاندنیان کارەکان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەستپێدەکەن و ئەو کاتە قۆناغی تانەلێدان دەستپێدەکات.

سبەینێ هەینی، 18ی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال شادبووم

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال مەحمود عەباس، سەرۆكی…
زیاتر ببینە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتيی زانایان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لێكدانەوەی هەڵە…
Total
0
Share