داڤید ئالابا، بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێكان چاكبۆتەوە و بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئامادە دەبێت.
بەرگریكارە نەمساییەكە لە یارییەكەی مانچستەر سیتی توشی پێكان هات و لەو كاتەوە نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەكی ڕیاڵ مەدرید بكات.
تیمی پزیشكی یانەی ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ ئالابا داگیرساند و دەتوانێت بەرامبەر ڕیاڵ بیتس یاریی بكات.
ڕاگەیاندنەكانی مەدرید پێشبینی دەكەن بەهۆی دابەزینی ئاستی میلیتاو و بەرزبونەوەی ئاستی ناچۆ، ئەنچیلۆتی ناچار بێت هێڵی بەرگریی بكات بە ناچۆ و ئالابا.