ئەڵمانیا و کرواتیا گەیشتنە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز

تیمەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کرواتیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز مسۆگەرکردووە، لەچاوەڕوانی دوو جەمسەری دیکەدان.

تیمی ئەڵمانیا لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی دەیڤیز بۆ یارییە بەکۆمەڵەکان، توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک تیمی بەریتانیا لە جامەکە بکاتە دەرەوە.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، تیمی کرواتیا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بەسەر ئیتاڵیادا سەرکەوت و بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانیان بڕی (پلەی ئۆف).

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر (6:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، تیمی سڕبیا یارییەکی بەهێز بەرامبەر کازاخستان ئەنجامبدات، براوەی ئەم یارییەش لە قۆناغی “پلەی ئۆف” بەرامبەر کرواتیا یاریدەکات.

یەکێکی دیکە لە تیمە بەهێزەکان، تیمی ڕوسیایە کە بەرامبەر سوید یاریدەکات و براوەیان ڕووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.

سەرچاوەکان پێیانوایە بەئەگەرێکی زۆرەوە تیمەکانی ڕوسیا و سڕبیا براوەی قۆناغی چارەکی کۆتاییدەبن، ئەگەر پێشبینییەکانیش ڕاستبن، لە قۆناغی نیوەی کۆتایی یارییەکان بەم جۆرە دەبێت:

ڕوسیا – ئەڵمانیا

کرواتیا – سڕبیا

بابەتی پێشتر

پاسکال فێری: لیڤاندۆڤیسکی شایستەی باڵۆندۆر بوو، بەڵام دەنگدانمان بۆ نەکرد

بابەتی دواتر

نێیمار لە چەند یارییدا بەشداریناکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share