تا سەری ساڵ نێیمار لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە

بەهۆی پێكانەوە، نێیمار-ی بەرازیلی لەژێر هەڕەشەی بەشدارینەكردندایە لە یارییەكانی ‏پاریس سانجێرمان تا كۆتایی ئەمساڵ.‏

ئاژانسی ئاڕ ئێن سی-ی فەڕەنسی ئاشكرایكرد، پشكنینە سەرەتاییەكان كە بۆ نێیمار كراون ‏دەریانخستووە كە یاریزانە بەرازیلییەكە تووشی پچڕانی بەستەرەكان بووە.‏

ئاژانسەكە پێیوایە نێیمار شەش هەفتە لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە و دواتر دەچێتە ژێر ‏چاودێریی پزیشكییەوە.‏

بڕیارە ئەمڕۆ تیمی پزیشكیی یانەی پاریس سان جێرمان پشكنینی وردی زیاتر بۆ ‏پێكانەكەی نێیمار ئەنجام بدات و دواتر بچنە قۆناغی چارەسەرەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی، تۆتنهامی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی جامی کاراباو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی کاراباو له‌نێوان یانه‌کانی چێڵسی و تۆتنهام ئه‌نجامدرا، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share