دایکی کریستیانۆ بەڵێنێک بە سپۆرتینگ لشبۆنە دەدات

دولۆریس ئاڤێرۆ، دایکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەڵێن بە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە دەدات، کوڕەکەی، یاخود کوڕی کوڕەکەی پەلکێشی یانە پۆرتوگالییەکە بکات.

سەرەتاکانی کریستیانۆ لە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە بووە، چەندینجار بەڕێوەبەرانی یانە پۆرتوگالییەکە هەوڵیانداوە بیگەڕێننەوە، بەڵام بەهۆی خواستی یانە گەورەکانی دیکەوە سەرکەوتوو نەبوون.

لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ میدیاکانی پۆرتوگال، دولۆریس ئاڤێرۆی دایکی کریستیانۆ ڕایگەیاندووە، “ئەگەر ئەمساڵ کوڕەکەم نەگەڕێتەوە بۆ سپۆرتینگ، ساڵێکی دیکە ئەو هەنگاوە دەنێت، ئەوە ڕوودەدات، بەڵام کاتی دەوێت.”

هەروەها دەڵێت، “ئەگەر کریستیانۆ پەیوەندی بە سپۆرتینگەوە نەکرد، بەڵێنتان پێدەدەم کوڕەکەی پەیوەندییان پێوەبکات.”

کریستیانۆ جونیۆر، کوڕی گەورەی کریستیانۆیە و تەمەنی 12 ساڵە، لە پێکهاتەکانی منداڵانی ڕیاڵ مەدرید، یوڤانتۆس، مانچستەر یونایتد یاریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ، چێڵسی دۆڕاندی و دۆرتمۆند براوه‌ بوو

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، چێڵسی دۆڕاندنی تۆمار کرد و بوروسیا…
Total
0
Share