قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونیان دوکانی باغێ خاتینا-ی لە فامیلی مۆڵ داخست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی هۆکاری داخستنی ئەو شوێنەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لەکاتی سەردانکردنی لیژنەکانی قائیمقامییەت و بەدواداچوون بۆ کاڵا و کەلوپەلەکانیان، بڕێکی زۆر کاڵای ماوە بەسەرچووی هەبووە کە بەسەر هاوڵاتییاندا ساغی کردووەتەوە.

هەروەها بەپێی ڕاگەیاندراوی قائیمقامییەت، باغێ خاتینا فێڵی بازرگانیی کردووە و ماوەی سەر کاڵاکانی درێژکردووەتەوە و بەرواری بەسەرچوونیانی درێژکردووەتەوە، لیژنەکان دەستیانگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر لەزگەی چاپکراودا کە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونەکان بەکاریانهێناوە.

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، خاوەنی ئەو دوکانە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share