پاریس بەهۆی مباپێ-وە ئەوروپا داگیر دەکات

گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید، یانەی پاریس سان جێرمان ناچار دەکات دانوستاندن بۆ گواستنەوەی سێ یاریزان بکات.

تۆڕی “ئەی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، ئامانجی سەرەکیی پاریس سان جێرمان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی کیلیان مباپێ-یە، بەڵام ناشتوانن ڕێگری لە گواستنەوەی بکەن ڕووە و یانەی ڕیاڵ مەدرید، بۆیە ئامادەکارییان کردووە بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک.

یەکێک لەو هێرشبەرانەی ناسر خلێفی و هاوکارانی هەوڵی بۆ دەدەن، داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی بەنفیکایە کە نرخی شکاندنی بۆندەکەی 150 ملیۆن یورۆیە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، پاریس ئامادەیە 120 ملیۆن یورۆ بۆ واژۆ کردنی بۆندی نونێز تەرخان بکات، کە لەم وەرزەدا 34 گۆڵی تۆمار کردووە.

دووانی دیکە لە یاریزانە داواکراوەکان بریتین لە محەممەد سەڵاحی میسڕی، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ، هەروەها ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، چانسی بەهێزیش ڕوو لە سەڵاحە کە شێوازەکەی بۆ شێوازی یاریکردنی پاریس گونجاوترە.

بابەتی پێشتر

دوای پێنج كاتژمێر لە مردنی سۆمایان بۆ چاوەكانی گەڕاندەوە

بابەتی دواتر

گۆڕێكی بەكۆمەڵی تر لە عێراق دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مۆدریچ بە چی دەگات؟

پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنچیلۆتی و مۆدریچ کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا. ئەنچیلۆتی بە مۆدریچی وتوە تۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیت، پێویستمان…
Total
0
Share