ڕیاڵ مەدرید گڕ بەردەداتە گواستنەوەکانی 2022

دوای شکستیان لە گواستنەوەی کیلیان مباپێ، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید پلانیان داڕشتووە لە میرکاتۆی 2022 سێ بۆندی گەورە واژووبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید و هاوکارانی پلانیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 بۆند لەگەڵ کیلیان مباپێ، ئێرلینگ هالاند، پۆل پۆگبا واژووبکەن.

لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 ڕیاڵ ڕێککەوتنی یاسایی لەگەڵ مباپێ دەکات، بەهۆیەوە ئاسکە فەرەنسییەکە لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر درێسی سپی مەدرید دەپۆشێت.

ئەو بڕەش کە چوار وەرزە لەلایەن یانەکەوە پاشەکەوتکراوە، لەهەمان وادەی گواستنەوەدا بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند و پۆل پۆگبا بەکاردەخرێتەوە.

هالاند بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نرخی شکاندنی بۆندەکەی بۆ 75 ملیۆن یورۆ دادەبەزێت، هەروەها پۆگباش گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

یونیسێف: بەمشێوەیە منداڵەكانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە

بابەتی دواتر

ئاسیا "مۆندیالی دوو ساڵە"ی بەدڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share