دوای پێنج كاتژمێر لە مردنی سۆمایان بۆ چاوەكانی گەڕاندەوە

زانایانی ئەمریكی توانییان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر دوای مردنی كەسێك، ژیان بۆ چاوەكانی بگەڕێننەوە.

كەسەكە پێش مردنی چاوەكانی بەخشیبوو، بۆیە دوای مردنی كاتێك زانایان هەوڵی گواستنەوەی چاوەكانیان دا، توانییان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر بە زیندوویی بیانهێڵنەوە.

ئەنجامی تاقیكردنەوەكە لە گۆڤاری زانستیی “Nature”دا بڵاوكراوەتەوە و ئاشكرایكردووە، چاوەكانی مردووەكە كاردانەوەیان بۆ ڕووناكی هەبووە بەهۆی زیندووهێشتنەوەی خانەدەمارەكانی تۆڕی چاو كە بەشێكن لە كۆئەندامی ناوەندیی دەمار كە مێشك و دڕكەپەتك لەخۆدەگرێت.

ئەو توێژەر و زانایانەی تاقیكردنەوەكەیان كردووە ڕایانگەیاندووە، دەكرێت لە داهاتوودا هەوڵی زیاتر بدەن و بگەن بەو ڕادەیەی كە بتوانن چارەسەری كوێربوون بدۆزنەوە و باشتر لە نەخۆشییەكانی مێشك تێبگەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخەکەشی گران نییە.. دەرمانێک ئەگەری مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

چەند پسپۆڕێکی تەندروستیی بەریتانی ڕایانگەیاند کە دەرمانێکیان دۆزیوەتەوە لە ئەگەری گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە. پسپۆڕەکانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاند،…
Total
0
Share