پۆچتینۆ ئەستێرەکانی سەردەمی تۆتنهام کۆدەکاتەوە

ماوریسیۆ پۆچتینۆ هەوڵدەدات دوو یاریزانی پێشووی پەلکێشی پاریس سانت جێرمان بکات

ڕاهێنەری ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانت جێرمان، ماوریسیۆ پۆچتینۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دووان لە یاریزانانی پێشووی لە یانەی تۆتنهام دەستپێکردووە.

ماڵپەڕی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی پاریس سانت جێرمانەوە بڵاویکردووەتەوە، پۆچتینۆ لە پلانیدایە بۆ گواستنەوەکانی زستانەی 2021 شۆڕشێکی بچوک لە پێکهاتەی یانە نوێیەکەی ئەنجامبدات.

هەوڵەکانی “پۆچی” بۆ نوێکردنەوەی سەرتاسەری پێکهاتەکە نییە، بەڵکو بۆ توندوتۆڵکردنەوەی هێڵی ناوەندە و بۆ ئەم مەبەستەش چاوی بڕیوەتە دوو یاریزانی پێشووی.

دیلی ئالی ئەستێرەی ئینگلیزی لەم وەرزەدا لەلایەن جوزێ مۆرینیۆوە پشتگوێخراوە، پۆچتینۆ لەهەوڵدایە دووبارە لە یانەی پاریس سانت جێرمان لەگەڵ یاریزانەکە یەکبگرێتەوە.

یەکێکی دیکە لە یاریزانە داواکراوەکانی پۆچتینۆ بریتیە لە کریستیان ئیریکسن، یاریزانە دانیمارکیەکە لە یانەی ئینتەرمیلان یاریدەکات و بەتەواوی لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵیەوە پشتگوێخراوە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لە زستانی 2021 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

کێشەی پاریس لە گواستنەوەی دووانەی ناوبراو لە ڕووەکانی دارایی و وەرزشییەوەیە، لە ڕووی داراییەوە تۆتنهام داوای بڕێکی زۆر بەرانبەر دیلی ئالی دەکات لە کاتێکدا سەرجەم نرخەکان کەمیانکردووە، لە ڕووە وەرزشیەکانیشەوە یانەکانی وڵڤەرهامپتن و ئەیاکس ئەمستەردام بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەبرامۆڤیچ بیر لە دوورخستنەوەی لامپارد و دابینکردنی هاوڕێکەی دەکاتەوە

بابەتی دواتر

هاندەرانی یوڤانتۆس داوای کوڕەکەی پێرلۆ دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share