دیپای پەیامێکی دیکەی ئاڕاستەی بەرشلۆنە و کومان کرد

هێرشبەری یانەی لیۆنی فەرەنسی، مێمفس دیپای دڵنیا نییە لە بەردەوامبوون تاوەکو کۆتایی وەرز لە خولی فەرەنسا.

هێرشبەرە ناوازەکەی هۆڵەندا پەیامێکی ئاشکرا و نوێ ئاڕاستەی یانەی بەرشلۆنە و هەوادارانی خولی فەرەنسا و ئیسپانیا کرد، لە چاوپێکەوتنێکی خێرادا بە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت، ” لە بارەی ڕۆیشتن و بەردەوامبوون لە لیۆن پرسیارێکی زۆرم لێدەکەن، بەڵام من ناتوانم تاوەکو کۆتایی وەرز بەڵێنی بەردەوامبوونتان پێبدەم، دڵنیانیم لە جێبەجێکردنی بەڵێنێکی هاوشێوە، لیۆن پێویستە سوود لە بوونم وەربگرێت، دەمەوێت تواناکانم بسەلمێنم و ڕۆژانە هەوڵ بۆ ئەم ئامانجە دەدەم، دەمەوێت هەموو ڕۆژێک ڕاهێنان بکەم و گەشبینبم”.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دووپاتیدەکاتەوە، لێدوانەکانی دیپای پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئیدارەی کاتی و ڕۆناڵد کومان، تەنانەت ئەو سەرۆکەش کە پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنیەکە بەدەستدەهێنێت، کە چیتر دیپای ئامادەیە پەیوەندی بە خولی ئیسپانییەوە بکات و بە دووریشی نازانێت لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 ئەو هەنگاوە بنێت.

بۆندی دیپای لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە، بە دڵنیاییەوە لە زستانی 2021 بە بڕێکی کەم ڕەوانەی یانەیەکی دیکە دەکرێت.

هێرشبەرە هۆڵەندییەکە لەم وەرزەدا بە درێسی لیۆنەوە بەشداری 10 ڕوبەڕوبوونەوەی کردووە، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ،…
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share