گۆڕێكی بەكۆمەڵی تر لە عێراق دۆزرایەوە

گۆڕێكی بەكۆمەڵی تر لە باشووری عێراق دۆزرایەوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو.

ئەمڕۆ شەممە عەبدولئیلاهـ نائی بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان ڕایگەیاند، گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە پارێزگای نەجەفە و پێشبینیدەكرێت ڕوفاتی زیاتر لە 100 كەسی تیادابێت.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس كە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی ڕووماڵكردووە ئاشكرایكرد، تا ئێستا ڕوفاتی 15 كەس لە گۆڕە بەكۆمەڵەكە دەرهێنراون، بەڵام كۆی قوربانییەكان ژمارەیان 100 كەسە.

فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، قوربانییانی ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە كاتی ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا كوژراون و لەو گۆڕە كۆمەڵەدا نێژراون.

بەپێی ئامارەكان زیاتر لە یەك ملیۆن قوربانیی دەستی ڕژێمەكەی سەدام حسێن لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراقدان. سەرباری قوربانییەكانی سەردەمی ڕێكخراوی داعش كە ژمارەیان 12 هەزار كەسە و بەسەر 200 گۆڕی بەكۆمەڵدا دابەشكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە

چاوەڕێدەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە یەکلاییبکرێتەوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رێکەوتن…
زیاتر ببینە

قوربانییە عەرەبەکانی بۆردومانەکەی گوندی پەرخێ قەرەبوو کراونەتەوە و هیچ بۆ کوردەکان نەکراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق جیاوازی دەکات لە نێوان ئەو هاوڵاتییانەی لە بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران…
Total
0
Share