دوران كاڵكان: پلانی توركیا لە زاپ و ئاڤاشین شكستیهێنا

سەركردەیەكی پەكەكە هێرش و پەلامارەكانی ئەمجارەی توركیا بە قورس و گران ناودەبات لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، پلانی توركیا لە زاپ و ئاڤاشین شكستی هێناوە.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند، ئەو هێرش و پەلامارەی لە 17ی نیسانەوە لەسەر زاپ و ئاڤاشین دەستیانپێكردووە و سێ هەفتەیە بەردەوامە، یەكێكە لە شەڕە هەرە قورس و گرانە مێژووییەكان، بۆ كوردانیش شەڕێكی هەرە مەزنە.

بە وتەی ئەو ئێستا كە هەفتەی سێیەم لە شەڕەكە تێپەڕدەبێت، ژمارەی كوژراوەكانیان زیاترە لە 400 بۆ 500 سەرباز، بەڵام توركیا دەیشارێتەوە.

كاڵكان وتیشی، “ئاكەپە و مەهەپە لە ڕاستیدا تێكەوتوون، پیلانەكەیان لە زاپ و ئاڤاشین بە بەرخۆدانی گەریلا پوچەڵ بووەوە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت شكستیان هێناوە”.

پێشتریش بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان – کەجەکە، باسی لە ڕێککەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و تورکیا “بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان” كرد و وتی، “لەهەر شوێنێک تورکیا نەتوانێت خۆی پێبگەیەنێت، پارتی هێزەکانی زێرەڤانی، گوڵان و پێشمەرگەی ڕۆژی لێجێگیردەکات”.

هۆزات، ئامانجی ڕێککەوتنەكەی ئاشكراكرد و وتی، پارتی دەیەوێت لە ڕێگەی تورکیاوە نەوت و گاز هەناردەی ئەوروپا بکات و وتی، “ڕێككەوتوون باشووری کوردستان بکەن بە ویلایەتێکی تورکیا، بۆیە پارتی پشتیوانیی داگیرکاریی تورکیا دەکات لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و دەیەوێت زەمینەی ڕەوایەتی بۆ ئەو داگیرکارییە بڕەخسێنێت، تورکیا دەیەوێت باشووری کوردستان دوای داگیرکردنی بکات بە ویلایەتێکی تورکیا و بارزانییەکیش بکاتە والیی ویلایەتەکە”.

بابەتی پێشتر

پۆگبا بۆ مان یونایتد: دەڕۆم بۆ مەدرید

بابەتی دواتر

بەڵگە.. وردەكاریی كۆی گشتیی داهات و خەرجكردنی لە نێوان سلێمانی و هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یادی دامەزراندنی یەکگرتوو ببێتە دەرفەت بۆ هەماهەنگی لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان…
Total
0
Share