لە کۆیە هێرشکرایە سەر ژمارەیەک یاریزانی شاری کەرکوک

ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی وەرزشی خاک_ی کەرکوك لەکۆیە هێرشیان کرایەسەر و ژمارەیەک یاریزانیان برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان هەردوو یانەی وەرزشی خاك کە سەر بە شاری کەرکوکە و یانەی وەرزشی کۆیە یەکسان بوون، چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر یاریزان و تیمی یانەی خاك و راهێنەر و ئەندامانی ئەو یانەیە.

ئاشکراشیکرد، جگە لەزیانی ماددی بەشێك لە ئەندامانی یانەی خاك بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەواوی وتەكانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق

پاش كۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، كە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share