بەڵگە.. وردەكاریی كۆی گشتیی داهات و خەرجكردنی لە نێوان سلێمانی و هەولێر

بە پێی نووسراوێك كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە تێیدا كۆی داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ و چۆنییەتی دابەشكردنی لەنێوان سلێمانی و هەولێردا خراوەتەڕوو.

ئاماژە بەوە كراوە، پوختەی ماوە لە داهاتی نەوتی سەربەخۆ 800 ملیار دیناربووە 279 ملیار دینار بۆ سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بووە و 521 ملیار دینار بۆ هەولێر و دهۆك بووە.

لە نووسراوەكە ئاماژە بەوە كراوە، كۆی داهاتی نا نەوتی لە هەرێمی كوردستان 300 ملیار دینار بووە 100 ملیار دیناری سلێمانی و 200 ملیار دینار لە هەولێر و دهۆك.

لەو نووسراوەدا وردەكاریی دابەشكردنی هاوكارییەكەی ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕوونكراوەتەوە كە 22 ملیار دینار بووە و تێیدا 9 ملیار دینار بۆ سنووری ئیدارەی سلێمانی و 23 ملیار دینار بۆ سنووری ئیدارەكانی هەولێر و دهۆك بووە.

كۆی داهاتەكانی مانگی سێ، یەك ملیار و 132 ملیۆن دیناربووە و 338 ملیار دینار بۆ ئیدارەی سلێمانی كە دەكاتە 34%ی كۆی گشتیی داهاتی هەرێم، بۆ ئیدارەی هەولێر 744 ملیار دینار كە دەكاتە 66%ی كۆی گشتیی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک بافڵ بۆ هەتاهەتا لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە

د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند،…
Total
0
Share