پۆگبا بۆ مان یونایتد: دەڕۆم بۆ مەدرید

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆل پۆگبا جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ یاریکردن لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کردووە.

پۆگبا لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد کۆتایی دێت، ئامادە نەبووە تاوتوێی داهاتووی بکات، لە بەرامبەردا ئیدارەی “ڕێد دێڤلز” هیچ هەوڵێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە، سەرەڕای ئەوەی ئێریک تین هاگ وەک یەکێک لە یاریزانە گرنگەکان ئاماژەی پێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”، پۆگبا بە ئیدارەی مانچستەر یونایتدی ڕاگەیاندووە، کە دەیەوێت هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، لە هەمان کاتدا یانەکانی یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان ئامادەییان دەربڕیوە مەرجەکانی جێبەجێ بکەن.

یاریزانە 28 ساڵەکە لەم وەرزەدا و لە مانگی تشرینی دووەمی 2021وە تووشی پێکان بوو و لە سەرەتاکانی مانگی شوبات گەڕایەوە، نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

بابەتی پێشتر

كۆمەڵی دادگەری بۆ پارتی:‏ فەرموون ڕێككەوتنی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جێبەجێبكەن

بابەتی دواتر

دوران كاڵكان: پلانی توركیا لە زاپ و ئاڤاشین شكستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share