وێنە.. دوو خۆپیشاندەر لە قەزای سەیدسادق بە فیشەک برینداربوون

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە قەزای سەیدسادق دەستیپێکرد، خۆپیشاندەران چونە سەر بارەگەی حزبەکان و بارەگای ناوچەی پارتی و مەڵبەندی دووی شارەزوری کۆمەڵ و بارەگای یەکگرتوویان سوتاندووە.

دیاری ڕەفیق، قائیمقامی سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەدا دوو خۆپیشاندەر بە فیشەک برینداربوون”.

وتیشی، “یەکێک لە خۆپیشاندانەکەدا گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ و گەنجێکی دیکەی 25 ساڵ بە فیشەک برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشانە”.

قائیقامی سەیدسادق بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشکرایکرد، “لەناو خۆپیشاندەران و لەبەرامبەریش تەقەکراوە و تا ئێستا دوو کەس برینداربوون کە خۆپیشاندەربوون”.

سامان نادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “یەکێک لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکەی سەیدسادق ڕەوانەی سلێمانی کراوە و فیشەکێک بەر جەستەی کەوتووە”.



بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە…
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم بۆ هاوڵاتییان: له‌گه‌ڵ خەڵکانێک گه‌شت مه‌كه‌ن كه‌ به‌ناوی كه‌سیی ریكلام ده‌كه‌ن

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانە گه‌شتی عومرە بکەن…
Total
0
Share