بەرشلۆنە بە مەرج دەستبەرداری دی یۆنگ دەبێت

یانەی بەرشلۆنە هێشتا قۆناغی مەترسی لە بوارە دارایییەکاندا تێنەپەڕاندووە، ڕەنگە یاریزانێکی گەورەی دیکە بفرۆشن.

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، ئۆریۆل دۆمینیک بە (Onze TV 3) ی ڕاگەیاندووە، کە فرینکی دی یۆنگ یەکێکە لە یاریزانە سەرەکی و گرنگەکانی پێکهاتەی یانەی بەرشلۆنە، چاڤی وەک کۆڵەکەیەک بۆ پلانەکانی داهاتوو لێی دەڕوانێت، لە هەمان کاتدا ئیدارەی یانە پێیان وایە فرۆشتنی ئەو ئەستێرەیە زۆرترین کێشەی داراییان بۆ چارەسەر دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی بەرشلۆنە بە ناچاری قایل دەبێت بە فرۆشتنی دی یۆنگ، بەو مەرجەی گرێبەستی پێشکەشکراو لە 70 ملیۆن یورۆ کەمتر نەبێت، ئەو نرخەش یاریدەدەر دەبێت بۆ هاوسەنگکردنەوەی دۆخی دارایی و کڕینی یاریزانی نوێ.

دی یۆنگ بە درێسی بلاوگراناوە 135 یاری کردووە، 13 گۆڵی تۆمار کردووە و 17 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

هەشت هەزار چەكداری داعش لە عێراقدا ماون

بابەتی دواتر

پاپای ڤاتیكان داوادەكات لە جەژندا شەڕ لە ئۆكرانیا ڕابگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنزیمە لە بێدەنگی ڕیاڵ مەدرید توڕەیە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کەریم بنزیمەی فەرەنسی-یەوە بڕیاریان نەداوە، ئەوەش یاریزانەکەی بێزارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرتس…
Total
0
Share