(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئەڵمانیا بە بردنەوەی بایرن میونشن کۆتاییهات

یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای خۆیدا کلاسیکۆی ئەڵمانیای بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (26)ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای “ئالیانز ئارینا” میوانداریی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد.

یارییه‌که کە به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی تۆماس توخێل‌ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “باڤاری” له‌ خوله‌کەکانی 13، 18، 24، 50 له‌لایه‌ن گریگۆر کوبیل (بەهەڵە)، تۆماس مولەر (دوو گۆڵ)، کینگسلی کۆمانەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی “ڤێستیڤالین” لە خولەکەکانی 73، 90 لەلایەن ئیمیری جان، دونیایل مالینەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن میونشن به‌ (55) خاڵەوە لووتکەی ڕیزبه‌ندیی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا”ی گرتەوە، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند بە (53) خاڵەوە چووە پلەی دووەم.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك لە عێراق روویدا

بابەتی دواتر

چێڵسی 0-2 ئەستۆن ڤێلا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share