لیڤه‌رپوڵ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ وێستهام گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ

 

ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ململانێکانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، سێ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامدران و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی خوله‌که‌ی گرته‌وه‌.

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ ده‌ستپێکی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌ودا به‌رانبه‌ر شیفێلد یونایتد یاریکرد و یارییه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام برده‌وه‌، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ش له‌لایه‌ن کایل واڵکه‌ره‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا یانه‌ی بێرنڵی میوانداری چێڵسی کرد، ئه‌ستێره‌کانی بلوزی له‌نده‌ن به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 27 و 63 و 70 له‌لایه‌ن حه‌کیم زه‌یاش و کۆرت زوما و تیمۆ ڤێرنه‌ره‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌شدا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز به‌ ئه‌نجامی (1 – 2) به‌رانبه‌ر هامه‌ره‌کانی وێستهام یونایتد بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌که‌ی وێستهام له‌ خوله‌کی 10 له‌لایه‌ن پابلۆ فۆرناڵسه‌وه‌ تۆمارکرا، دوو گۆڵه‌که‌ی ڕێدزیش به‌پێیه‌کانی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و دیێگۆ جۆتا له‌ خوله‌که‌کانی 42 و 85 تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 16 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی پریمه‌رلیگی گرته‌وه‌، هه‌روه‌ها یانه‌ی چێڵسی بۆ پله‌ی چواره‌م و مانچسته‌ر سیتی بۆ پله‌ی هه‌شته‌م هه‌ڵکشان.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ هوێسکای تێپەڕاند و لە لوتکەی لالیگا جێگیربوو

بابەتی دواتر

به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس دووه‌م یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share