هاندەرانی ڕۆما هەوڵی کوشتنی زانیۆلۆ-یان داوە

بەشێک لە هاندەرانی یانەی ڕۆما گەمارۆی ماڵی نیکۆلۆ زانیۆلۆ-یان داوە، هەڕەشەی کوشتنیشیان لێکردووە.

شەوی ڕابردوو دوای دۆڕاندنی ڕۆما بەرامبەر ناپۆلی لە هەفتەی (20)ی خولی ئیتاڵیا، ئاڵتراسی ڕۆما چوونەتە بەردەم ماڵی زانیۆلۆ و دروشمی، “نەفرەتت لێبێت، دۆڕاندنمان بەهۆی تۆوەیە.. بڕۆ”یان وتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، هەندێک لەو هاندەرانە هەوڵیانداوە بچنە نێو ماڵی یاریزانەکە و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە.

زانیۆلۆ ناچاربووە لە پێناو پاراستنی خۆی و خێزانەکەیدا پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات، لەگەڵ گەیشتنی پۆلیسیشدا هاندەرە سەرکێشەکانی “جێلاڕۆسی” بڵاوەیانکردووە.

ڕۆما بڕیاریدا تاوەکو کۆتایی وەرز زانیۆلۆ دووربخاتەوە، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و لە هەمان کاتیشدا ئامادە نەبوو بە بڕی (30) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بۆرنمۆسەوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share