هەشت هەزار چەكداری داعش لە عێراقدا ماون

بەدواداچوونێك ئاشكرایكردووە، هەشت هەزار چەكداری داعش لە عێراقدا ماون و نیوەیان شانەی نووستوون و لەناو كۆمەڵگەدا خۆیان حەشارداوە.

بەدواداچوونەكە ماڵپەڕی ئۆراسیا كردوویەتی و هۆشداری دەدات لە خۆڕێكخستنەوەی داعش لە عێراق و كۆكردنەوەی هێزەكانی و دەڵێت، داعش سەرگەرمی خۆڕێكخستنەوەیە و لە ڕێگەی پێكهێنانی گروپی بچووكی گەڕۆكەوە چالاكییەكانی ئەنجامدەدات.

ئاشكرایكردووە، ڕێكخراوی داعش شانە نووستووەكان و شانەی بچووكی چەكدار بەكاردەهێنێت بۆ هێرشكردن و پەلاماردان و بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەشی، زیاتر ناوچە سوننەنشینەكان دەقۆزێتەوە كە هێشتا گرفتی ئەمنی و كارگێڕییان هەیە.

ئۆراسیا یەكێك لەو پارێزگایانە ئاشكرادەكات كە دیالەیە و دەڵێت، داعش پەرە بە شانە نووستووەكانی لە دیالە دەدات، چونكە پارێزگاكانی سلێمانی، كەركوك، سەڵاحەدین، نەینەوا، ئەنبار و واست پێكەوە دەبەستێتەوە و لە ڕووی هەڵكەوتەی جوگرافیشەوە یارمەتیدەرە بەو پێیەی چەندین گرد و دۆڵ و ناوچەی سەخت لەخۆدەگرێت.

بەپێی بەدواداچوونەكە، تا ئێستا هەشت هەزار چەكداری داعش لە عێراقدا ماون كە نیوەی ئەو ژمارەیە شانەی نووستوون و لەناو كۆمەڵگەدا بڵاوبوونەتەوە و لێرە و لەوێ خۆیان حەشارداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share