(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌لمیریا کرده‌ دیاریی ماڵئاوایی پیکێ

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له نێو‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لمیریا‌ تۆمارکرد‌، له‌و یارییه‌دا جێرارد پیکێی وازهێنانی ڕاگه‌یاند و ماڵئاوایی له‌ هانده‌رانی یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ کرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی یانه‌ی ئه‌لمیریای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “بلاوگرانا” له خوله‌که‌کانی 48، 62 له‌لایه‌ن عوسمان دێمبیلی و فرینکی دی یۆنگه‌وه‌‌‌‌‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 34 خاڵ و به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی یه‌که‌‌‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” سه‌رکه‌وت، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌لمیریا‌ به‌ 13 خاڵه‌وه چووه‌‌ پله‌ی 15ی ڕیزبه‌ندیی لالیگا.

بابەتی پێشتر

جۆرێك نوقڵ كە لە شێوەی جگەرە دروستكراوە دەفرۆشرێتە منداڵان

بابەتی دواتر

میلان 2-1 سپیزیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share