پاپای ڤاتیكان داوادەكات لە جەژندا شەڕ لە ئۆكرانیا ڕابگیرێت

پاپای ڤاتیكان بۆ دووەم جار داوادەكات لە جەژندا شەڕ لە ئۆكرانیا ڕابگیرێت و دەڵێت، “با دانیشتووانی شەكەتبووی ئۆكرانیا یارمەتیبدرێن”.

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان ئەمڕۆ یەكشەممە وتەی هەفتانەی خۆی پێشكەشكرد و وتی، “ئەمڕۆ دوو مانگ بەسەر سەرهەڵدانی جەنگی ئۆكرانیادا تێپەڕدەبێت، جێگەی داخە لەم ڕۆژانەدا كە ڕۆژانی پیرۆزن بۆ هەموو مەسیحییەكان، لەباتیی دەنگی زەنگ، گوێمان لە دەنگی چەك دەبێت. مایەی نیگەرانییە كە چەك جێگەی وشە دەگرێتەوە”.

لە وتەكەیدا پاپای ڤاتیكان داوایكرد لە جەژنی فەسحدا شەڕ لە ئۆكرانیا ڕابگیرێت و ڕایگەیاند، “جارێكی تر بانگەوازدەكەم بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ، وەك هێمایەكی بەرجەستەكراوی ئاشتی، با هێرشەكان لەپێناو یارمەتیدانی دانیشتووانی شەكەتبووی ئۆكرانیا ڕابگیرێن، با سەركردە سیاسییەكان گوێ لە دەنگی ئەو خەڵكانە بگرن كە ئاشتییان دەوێت نەك گەورەكردنی ململانێكان”.

پێشتر لە و ڕۆژانی ڕابردوودا پاپای ڤاتیكان جارێكی تر داوای ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەست لە ئۆكرانیای كردبوو.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بە مەرج دەستبەرداری دی یۆنگ دەبێت

بابەتی دواتر

ماكرۆن بۆ جاری دووەم بە سەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share