ناڕەزایەتییەكان بەرامبەر پلانی ناردنی كۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا زیاددەكەن

قەشەیەكی بەریتانی پلانی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بۆ ناردنی خوازیارانی مافی مانەوە بۆ ڕواندا بە “پێچەوانەی خواستی خواوەند” ناودەبات.

جاستن ویلبی سەرۆكی كڵێسای ئینگلتەرا و سەرۆكی ئەساقیفەی كانتربری ڕایگەیاند، بیرۆكەی ڕەوانەكردنی خوازیارانی مافی مانەوە بۆ دووری 4000 میل لەو جێگەیەی هەوڵیان بۆداوە وەك پەناگەیەك بۆیان، ڕاكردنە لە بەرپرسیارێتی و پێچەوانەی ڕێنوێنییەكانە.

دەستێوەردانەكەی ویلبی، لە چێوەی ئەو دەنگوباسانە دەربارەی شەرعییەتی پلانەكە لە ئارادایە، دوای ئەوەی بریتی باتیل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە كیگالی (پایتەختی ڕواندا) هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند و بەپێی ناوەرۆكەكەی تەنها بلیتی ڕۆیشتین بۆ ڕواندا دەدرێتە ئەو خوازیارانەی مافی مانەوە كە دەگەنە شانشینی یەكگرتوو.

پاش ڕاگەیاندنی پلانەكە حكومەت ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە، دوای ئەوەی ڕۆژنامەی (ئەوبزرفر) بڵاویكردەوە، ئەو منداڵانەی لەگەڵ كەسوكاریان نین لەنێو ئەوانەدا دەبن كە زۆر پێشبینیكراوە ڕەوانەی ڕواندا بكرێن.

حكومەت دەیەوێت سەرجەم ئەو كوڕ و پیاوانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە و بە بەلەم و بارهەڵگر خۆیان دەگەیەننە بەریتانیا ڕەوانەی ڕواندا بكات، لەكاتێكدا زۆرێك لەبارەی توانای دامەزراندنی “یەكەم ناوەندی تایبەت بە خوازیارانی مانەوە لە دەرەوە” لەلایەن شانشینی یەكگرتووەوە دەكەن، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (گاردیان) بڵاویكردووەتەوە.

لای خۆیەوە پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران ڕەخنەیان لە پلانەكە گرت و وتیان، ئەگەری زۆرە بەزوویی لە دادگاكانەوە تانەی لێبدرێت و، پێشبینشیان كرد پلانەكەی حكومەت شكست بهێنێت.

پێشتریش ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پلانەكەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و قبوڵنەكراو ناوبرد.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا هاوکاریی سەربازیی زیاتر دەنێرێت بۆ کێیڤ

بابەتی دواتر

ئــەو كابینەیەی کەمترین متمانەی لای خەڵک هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share