بۆریل: وەڵامی ئێران بۆ پێشنیارەكەی ئەوروپا دەربارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی شیاوە

وێستگەی نەتەنز كە دەكەوێتە 320 كیلۆمەتر لە باشووری تاران

یەكێتیی ئەوروپا پێیوایە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ پێشنیارەكەی سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی شیاو (مەعقول)ە، لەكاتێكدا تاران ڕەخنە دواخستنی واشنتن و بێدەنگی برۆكسل لە وڵامدانەوەی پێشنیارەكانی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەگرێت، پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەك.

جۆسیپ بۆریل، كۆمسیاری یەكێتیی ئەوروپا بۆ سیاسیەتەكانی دەرەوە و ئاسایش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەو پێشنیارەی یەكێتییەكەیان بەمدواییە دەربارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێشكەشیكرد شیاوە.

وتیشی، وەڵامەكەی ئێرانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان گواستووەتەوە، بەڵام تائێستا واشنتن بە فەرمی وەڵامی نەداوەتەوە.

تاران هەفتەی ڕابردوو وەڵامی پێشنیارەكەی دایەوە، دوای دەستپێكردنەوەی وتووێژە ناڕاستەوخۆكانی ئەمریكا و ئێران كە ماوەی 16 مانگی خایاند.

هەر ئەمڕۆ ئێران لە زاری وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوە ڕەخنەی لە دواخستنی وەڵامی ئەمریكا بۆ وڵاتەكەی گرت، جگە لە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگی ئەوروپا لەو بارەیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی مانگە دەستكردەكان “فێڵێكی ڕوسیا” لەسەر سنووری ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، وێنەی مانگە دەستكردەكان دووپاتیدەكاتەوە ڕوسیا هێزەكانی لەسەر سنووری ئۆكرانیا نەكشاندووەتەوە. ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی…
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
Total
0
Share