لە رووداوی تەقەکردنی هەڕەمەکی لە فەرەنسا سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی تر برینداربوون

لە سێ هێرشی تەقەکردندا کە پەیوەندییان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبووە لە ناوچەکانی باکوری شاری مارسیلیای فەرەنسا، سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

پۆلیسی مارسیلیا رایگەیاند، رووداوی تەقەکردنەکانی ئەمڕۆ دووشەممە سێ کوژراو و شەش برینداری لێکەوتووەتەوە کە دۆخی تەندروستیی دووان لە بریندارەکان ناجێگیرە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پۆلیس، چوار کەس بە گومانی پەیوەندی بە یەکێک لەو روودانە دەستگیرکراون.

یەکەم تەقەکردن دوای نیوەی شەو بەکاتی ناوخۆی فەرەنسا لە نزیک شاری کاستیلاس روویدا، دواتر رووداوێکی تەقەکردنی دیکە لە تەنیشت ڕێگای خێرای A7 لە نزیک شاری ئایگلادز روویدا، لەو رووداوەدا پۆلیس دوو کوژراوی یەکەمی دۆزیەوە کە تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 29 ساڵدایە و شەش برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ئامارەکانی داواکاری گشتی فەرەنسا، ئەو رووداوانەی تەقەکردن کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە مارسیلیا روویانداوە، چەندین قوربانیی لێکەوتووەتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022دا رێژەیەکی زۆر قوربانی تۆمارکراوە، کە 32 کەس لەو رووداوانەدا کوراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت

سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیا، جەنەراڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ، سێشەممە ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩، لەگەڵ چاودێرە سەربازییە بیانییەکان لەسەر هەندێک…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ لەسەر گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئەنجامدەدات، پێشبینی دەکرێت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە…
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ ئـ.ـێران: تا کۆتایی ئەمڕۆ دەرفەتتان هەیە داوای لێبوردن بکەن و گەرووی هورمز بکەنەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان و وڵاتە نێوەندگیرەکانییەوە ئۆڵتیماتۆم (مۆڵەتی کۆتایی) داوە…
Total
0
Share