بەریتانیا هاوکاریی سەربازیی زیاتر دەنێرێت بۆ کێیڤ

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بەریتانیا هاوکاریی سەربازیی نوێ بۆ کێیڤ دەنێرێت.

جۆنسۆن لە ئەژماری تویتەری خۆیدا نووسیویەتی، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە زیلینسکیی هاوڕێمم ڕاگەیاندووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا هاوکاریی سەربازی دەنێردرێت بۆ کیێڤ”.

جەختیشیکردووەتەوە، وڵاتەکەی هەموو کارێک دەکات تا “ئۆکرانییەکان سەرچاوەی پێویستیان هەبێت بۆ بەرگریکردن لە پەلاماری ڕوسیا”.

ئەمە پاش ئەوەی لە ڕۆژانی پێشوودا وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەر سزاكانی بەریتانیادا، ڕوسیا سەردانیكردنی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك وەزیری دیكەی بۆ مۆسكۆ قەدەغە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی حاجییان وڵاتێکی دراوسێی عێراق هەڵمەتی دەستگیرکردن دەستپێدەکات

وڵاتی ئوردن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە گیانلەدەستانی دەیان حاجیی وڵاتەکەی لە سعودیە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی، موهەنەد…
Total
0
Share