ویلایەتەكەی ترەمپ بە “كارەسات بۆ سەر مافەكانی مرۆڤ” ناودەبرێت

بەڕێوبەری جێبەجێكاری ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، سەردەمی سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئەمریكا “كارەسات بوو سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ”.

كینس ڕۆس، بەڕێوبەری جێبەجێكاری ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا كە لە جنێف سازیدا، لە میانەی خستنەڕووی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێكخراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ترەمپ لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا “پشتگوێخەر و تەنانەت دژ بە مافەكانی مرۆڤ بوو”.

ڕۆس ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هەڵبژاردنی بایدن، بە هەلێكی ڕاستەقینە دادەنرێت بۆ گۆڕینی دۆخ و دیمەنەكە، داواشی لە سەرۆكی نوێی ئەمریكا كرد هەماهەنگی لەگەڵ ئەو سەركردانەدا بكات كە كار لەسەر هاندانی بەرگریی مافەكانی مرۆڤ دەكەن لە جیهاندا.

هەروەك ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند، “پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لەلایەن ترەمپ لەناو وڵاتەكەیدا و هاندانی ئەو جۆرە كارە لە دەرەوە، كاریگەریی نەرێنی هەبووە لەسەر متمانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە جیهاندا”، هەروەك داواشی لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا كرد بە هەموو هۆكارەكانی بەردەست كاربكات لەسەر دانانی بنەمای ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ لە دڵی سیاسەتی ئەمریكا-دا.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

هەرێم.. ماوەی لێخۆشبوون بۆ دانەوەی قەرزی كارەبا درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share