دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیدەكات سبەینێ باران ببارێت و تەپوتۆزێكی سووكیش ناوچەكانی ناوەڕاست و بەشێك لە پارێزگاكانی باكوور بگرێتەوە كە هەرێمی كوردستان و نەینەوا دەكات.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینیكردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و خۆڵبارینێکی سووك ناوچەکانی ناوەڕاست و بەشێك لە پارێزگاكانی باكوور دەگرێتەوە.
هەروەها پێشبینی ئەوەی كردووە بارانی پچڕپچڕ لە پارێزگاکانی باشووردا ببارێت.
دەستەكە دەربارەی پلەكانی گەرما پێشبینیی ئەوەی كردووە كە لە هەرێمی كوردستان و نەینەوا پلەكانی گەرما كەمێك بەرزببنەوە.