قائیمقامیەتی سلێمانی: پشوومان نییە و بەردەوام لە ئەرکداین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی پشووشدا لیژنەکانیان لە ئەرکدان.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پشوومان نییە و بەردەوام لە ئەرکداین لیژنەکان وەکو هەر رۆژێکی دیکەی دەوامی ئاسایی گەڕان و پشکنین بۆ سەرجەم دوکان و بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی لەڕووی نرخ و کوالێتییەوە ئەنجامدەدەن.

باسی لەوەشکرد، ئەو شوێنانەی پابەندی رێنماییەکان نابن و سەرپێچی ئەنجامنادەن سەرجەمیان سزای دارایی دەدرێن یان شوێنەکانیان دادەخرێن و هەندێک سەرپێچیش هەیە رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

وتیشی، بەردەوامیی کاری لیژنەکان وایکردووە سەرپێچییەکان کەم ببنەوە و کەموکوڕی و گرفتەکان چارەسەربکرێن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپبوونی تەندروستیی باوکیەوە شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن دواخست

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، محەمەدی کوڕی سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی باوکییەوە…
Total
0
Share