شاهۆ عوسمان: هیچ بڕیارێكی شاراوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بوونی نییە

جێگری پارێزگاری سلێمانی داوای چارەسەركردنی گرفتی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەكات و رەتیشیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكی شاراوە لەبارەی چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە هەبێت.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، راستە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تابلۆیان نییە، بەڵام لەلایەن هاوڵاتییانی ئەم هەرێمەوە كڕدراون، بۆیە تەمەننای ئەوە دەكەن هەڵسەنگاندنی گونجاوی بكرێت بۆ ئەم بابەتە و ئەوانیش هاوكاربن و بەشێك بن لە چارەسەر تا هاوڵاتییان و خاوەنەكانیان زەرەرمەند نەبن.

وتیشی، “بەڵام پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل نە لە دەسەڵاتی پارێزگار و نە لە دەسەڵاتی هاتوچۆی سلێمانییدایە (…) بۆ چارەسەری ئەم گرفتە پێویستە وەزارەتی ناوخۆ بێتە سەرخەت و چارەسەری بكات بۆ خاوەنەكانیان وەك بەشێك لە هاوڵاتییان”.

جێگری پارێزگاری سلێمانی رەتیشیكردەوە هیچ بڕیارێكی رەسمی لەبارەی چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلاینەوە دەرچووبێت و روونیكردەوە، هەر بڕیارێك دەربچێت بە فەرمی دەردەچێت و، هیچ بڕیارێكیان نییە دەرچووبێت و ئاشكرایان نەكردبێت و لای هاوڵاتییان نەبێت و دووپاتیكردەوە، “بڕیارەكانی سەروو خۆشیمان كە دەردەچێت گشتاندنی پێدەكەین و هیچ شتێكی نهێنی و شاراوە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share