سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕووندایە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانی شاندی حكومیی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی برێت مەكگۆرك بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە و دەشڵێت، “ئێستا زیاتر لە هەر كاتێك پێویستمان بە یەكگرتوویی و هاوكاریی هەموو لایەنەكانە، بەتایبەت پارتی و یەكێتی”.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دوا سەردانی شاندی حكومیی ئەمریكا دەكات بە سەرۆكایەتیی برێت مەكگورك، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و بە یاوەریی ئامۆس هۆكستاین، نێردەی سەرۆكایەتیی ئەمریكا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە كرد .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئێمە پابەندی و پاڵپشتیی خۆمان بۆ پەیوەندیی دوولایەنەی بەهێز و بەرهەمداری عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمریكا لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی دووپاتدەكەینەوە و هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە و ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر كاتێك، پێویستمان بە یەكگرتوویی و هاوكاریی نێوان هەموو لایەنەكان، بەتایبەتیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانە كە پێكەوە دوا ڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكەین كە جیاوازییەكانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێكی فراوانەوە كێشەكانیان لە رێگای گفتوگۆ و لێكگەیشتنەوە چارەسەربكەن. ئەوەی كۆماندەكاتەوە زۆرگەورەترە لەوەی لە یەكتریمان جیادەكاتەوە و بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەكڕیزی جێگیربكەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بپارێزین و پەرەیان پێبدەین، پێویستە هەموومان بە بەرپرسیارێتییەوە هەنگاوبنێین”.

هەر لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمدا هاتووە، پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی بەردەوامی چارەسەری كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵیی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، وێڕای سەختییەكانی ڕابردوو، ئێمە گەشبینین كە دەتوانین لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و كابینەكەی و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، گرفتە هەڵپەسێراوەكان چارەسەربكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند دەرۆزەکەرێکی دیکە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە “هاوڵاتییانیان بێزارکردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەی پۆلیسی…
Total
0
Share