وادەی راگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری راگەیەندرا

ئەندامێکی لیژنەی راگەیاندنی باڵای سەرژمێری رایدەگەیەنێت، 48 کاتژمێر دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەکە ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق رادەگەیەندرێت.

حەیدەر مەجید ئەندامی لیژنەی راگەیاندنی باڵای سەرژمێری رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێ پرۆسەی سەرژمێری لە سەرانسەری عێراق بەردەوامی دەبێت و تا کاتژمێر 12:00 ی شەو دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای پڕکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن بژمێرەکانەوە رەوانەی داتا سەنتەرەکان دەکرێنەوە و دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێری لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی سەرژمێری رادەگەیەنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی: نابێت لەو کاتەی شۆفێریی دەکەیت سەرپێچی کەسێکی دیکە تۆماربکەیت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نابێت لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێندرێت، چونکە نابێت شۆفێر لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل…
Total
0
Share