پۆلیسی دهۆک: لە ئەنجامی شەڕێکدا کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکە بریندارە

پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، لە شەڕێکدا کە لە ناحیەی مانگێشک روویداوە، هاوڵاتییەکی تەمەن 40 ساڵان کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی شەڕێک کە لە ناحیەی مانگێشکی سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕەکە لە نێوخۆی بنەماڵەیەکدا روویداوە و هاوڵاتییەکە لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کوژراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share