بافڵ جەلال تاڵەبانی: مانگی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ چارەسەری کێشەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق دەکات لەم مانگەدا هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەکان و خۆشگوزەرانیی خەڵک بنێن.

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوادەخوازێت مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کورد و پتەوكردنی رۆحی تەبایی و پێكەوەژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە، پێكهاتە و ئاینزاكان.

داواش لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق دەكات ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەتێك بۆ بەخۆداچوونەوە و هەنگاونان بەرەو چارەسەركردنی كێشەكان و دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران بۆ خەڵكی كوردستان و عێراق.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال

بابەتی دواتر

بەم نیشانانەدا بزانە کێشەی هەناوی و کۆئەندامی هەرست هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏
زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شیلادزێن ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دۆخیان و دانپێدانانەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە دانپێدانانی ژێر ئەشکەنجە…
Total
0
Share