لە رۆژانی جەژندا 30 تاوان لە هەولێر تۆمارکراوە

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی هەولێر لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، ، 30 تاوان لە سنووری پارێزگاکە تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 28 تاوان ئاشکراکراوە، دوو تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوەدایە.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئامارەکانی رۆژانی جەژنی سنووری پارێزگاکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە رۆژانی پشووی جەژن بووە 69 هەزار و 499 گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، پێنج رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامیاندا 20 کەس برینداربون یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە، جگە لەوەش پێنج رووداوی ئاگر کەوتنەوە تۆمارکراوە کە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

پارێزگاری هەولێر جەختیلەوەکردووەتەوە، سەرجەم ئەو پلانە ئەمنی و گەشتیاریی و تەندروستیانەی بۆ رۆژانی جەژن دانرابوون بە سەرکەوتوویی جێبەجێکراون.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشكراكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە، کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی…
Total
0
Share