بەم نیشانانەدا بزانە کێشەی هەناوی و کۆئەندامی هەرست هەیە

بەپێی پێگەی “Deutsche Welle”، لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 40% خەڵک کێشەی هەناویان هەیە، کە نەخۆشییەکانی گەدە و کۆڵۆن و چەندین جۆری دیکە دەگرێتەوە، بەڵام زۆرینەی خەڵک نیشانەکانی ئەم حاڵەتانە پشتگوێدەخەن، بۆیە بە زوویی سەردانی پزیشک ناکەن و چارەسەریان ناکەن.

بۆیە ئەگەر یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانەت هەبوو، ئەوا باشتر وایە سەردانی پزیشکێکی هەناوی بکەیت.

ماندوویی بەردەوام

ئەگەر لە شەوەکەدا باس نووستوویت، بەڵام هێستا ماندوویت و بەشی چالاکییەکانی ڕۆژەکە وزەت نییە، ئەوا ڕەنگە کۆڵۆنت هەبێت، چونکە ئەم حاڵەتەکە یەکێکە لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە. بۆیە ئەگەر بەبێ هۆکارێکی ڕوون هەست بە ماندوویی دەکەیت، ئەوا باشتر وایە سەردانێکی پزیشک بکەیت.

 

هەوکردنی ماوەدرێژی قوڕگ

ئەگەر هەوکردنی بەردەوامی قوڕگ بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو ڕوویدا، ڕەنگە هۆکارەکەی کێشەیەک بێت لە سیستمی هەرسدا، یاخود گەڕانەوەی ترشەڵۆکەکانی گەدە هۆکاری بێت.

 

سکچوون

سکچوونی بەردەوام دەکرێت نیشانەی چەند جۆرێکی جیاجیای کێشەی هەناوی بێت، بۆیە باشتر وایە سەردانی پزیشک بکرێت.

کێشەی قوتدانی خۆراک

ئەگەر هەر کێشەیەکت لە قوتداندا هەبوو، ئەوا باشتر وایە سەردانی پزیسک بکەیت.

هەوکردنی پووک

دەکرێت سووربوونەوە، هەوکردن یان ئازاری پووکیش پەیوەندیی بە کێشەیەکی هەناوییەوە هەبێت.

 

کێشەی چاو

دەکرێت کزانەوەی چاو یان سووربوونەوەی، نیشانەی نەخۆشیی “کرۆن” بێت، کە بریتییە لە هەوکردنی ماوەدرێژی سیستمی بەرگری بە گشتی.

 

لەدەستدانی کێش بەبێ هۆکار

لەدەستدانی کێش بەبێ هۆکارێکی ڕوون، دەکرێت نیشانەی کێشەیەکبێت لە سیستمی هەرسدا.

 

قەبزی

ئەم حاڵەتەش ڕەنگە نیشانەی کۆڵۆن بێت.

 

برین و هاوکردنی ناودەم

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی برین و هاوکردنی ناودەم. دەکرێت هۆکاری ئەم حاڵەتەش کێشەیەکی هەناوی بێت.

 

ڕشانەوە

ڕشانەوە هەمیشە بە نیشانەی کێشەیەکی هەرس و هەناو دادەنرێت.

 

ناهاوسەنگیی بەکتریاکانی هەناو

بەپێی توێژینەوەکان، ناهاوسەنگیی بەکتریاکان لە هاناودا دەکرێت کاریگەرییان لەسەر چەندین کێشەی تەندروستی هەبێت بە نەخۆشییەکانی قەڵەوی، شەکرە، دڵ و خوێنبەرەکان و تەنانەت زەهایمەر و شێرپەنجەش.

بەپێی پێگەی “ئیت زیس نۆت زات”، پسپۆڕانی خۆراک چەند ڕێنماییەکیان داوە بۆ بەهێزکردنی تەندروستیی هەناو:

– بۆ ئەوەی هەناو و کۆئەندامی هەرست بە درێژایی تەمەن تەندروست بێت، پێویستت بە خواردنی خۆراکە ڕیشاڵییەکان هەیە.

– کەمکردنەوەی بەرهەمەکانی ئارد و شەکرەمەنی.

– پشتبەستن بە کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکان، وەک شۆفان و کینوا و برنجی بۆر و پەتاتەی شیرین.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مانگی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ چارەسەری کێشەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە گۆڕانکاریی لە کاتی دەوام و ماوەی وانەکاندا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share