فەرمی.. ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تیروپشکی مۆندیالی 2022 بەڕێوەچوو دوای ئەوەی 29 هەڵبژاردە توانیان سەرکەوتن بۆ مۆندیال مسۆگەربکەن، سێ کورسیش بۆ دوواین یاریی پاڵاوتنەکان ماونەتەوە.

قەتەر مافی میوانداریکردنی مۆندیالی بردەوە و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا پاڵەوانێتییەکە لە وەرزی زستان لەنێوان 21ی تشرینی دووەم بۆ 18ی کانوونی یەکەم ئەنجام دەدرێت، هەروەها یەکەم جامی جیهانیشە لە خاکی عەرەبدا بەڕێوەدەچێت

ئەنجامی تیروپشکی جامی جیهانیی 2022:

گرووپی یەکەم:  قەتەر، ئیکوادۆر، سەنیگال، هۆڵەندا.

گرووپی دووەم: ئینگلتەرا، ئێران، ئەمریکا، (وێڵز، ئۆکرانیا یان سکۆتلەندا).

گرووپی سێیەم: ئەرجەنتین، سعودیە، مەکسیک، پۆڵەندا.

گرووپی چوارەم: فەرەنسا، ئیمارات، (ئوسترالیا یان پیرو)، دانیمارک، تونس.

گرووپی پێنجەم: ئیسپانیا، (کۆستاریکا یان نیوزلەندا)، ئەڵمانیا، ژاپۆن.

گرووپی شەشەم: بەلجیکا، کەنەدا، مەغریب، کرواتیا.

گرووپی حەوتەم: بەرازیل، سڕبیا، سویسرا، کامیرۆن.

گرووپی هەشتەم: پۆرتوگال، گانا، ئورۆگوای، کۆریای باشوور.

بابەتی پێشتر

سامسۆنگ بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا ناوی مۆبایلەکانی دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مانگی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ چارەسەری کێشەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کومان پلانی بۆ دیپای چییە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان بۆ وەرزی نوێ ڕۆڵێکی سەرەکی بە مێمفیس دیپای هاونیشتیمانی دەدات. ڕۆژنامەکانی سپۆرت و…
Total
0
Share