پەرلەمانی كوردستان لە بەرژەوەندیی پێشمەرگە دێرینەكان بڕیار دەدات

جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەیاسایەكیان ئامادەكردووە تایبەتە بە پێشمەرگە دێرینەكان و دەڵێت، “پرۆژەكە واژووی 69 پەرلەمانتاری بۆ كۆكراوەتەوە كە دەزگایەكی سەربەخۆیان بۆ دروستبكرێت مووچە و شایستەكانیان لەو ڕێگایەوە پێبدرێت”.

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشمەرگە دێرینەكان خەباتیان كردووە لە دوای ساڵی 1991ەوە باش و خراپیان تێكەڵاو بوون و بەهۆی ئەو یاسایەی پێشتر دەركرابوو لە دوای ساڵی 1991ەوە هەر پێشمەریەگ 15ساڵ خزمەتی هەبووە ڕێگای پێدراوە خانەنشین بكرێت.

ئاماژەی بەوە كرد، بەهۆی مامەڵەی ناتەندروستی ڕابردووەوە خەڵكانێك هەبوون پێشمەرگایەتیان وەك پێویست نەكردووە و خانەنشینكراون و غەدر لە پێشمەرگەی دێرین كراوە لە كاتێكدا پێشمەرگەی دێرین بەشێكی زۆریان زەرەرمەندبوون و بێلانەبوون.

جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە باسی لەوەكرد، پرۆژە یاسایەكمان ئامادەكردووە خزمەتی گەورە بە پێشمەرگەی دێرین دەكات و دەتوانرێت جیابكرێنەوە و دەزگایەكی سەربەخۆیان بۆ دروستبكرێت و مووچە و شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجبكرێت ئەگەر مەرجەكانی پێشمەرگەی دێرینیان تێدابوو سوودمەند دەببن.

ئەو پەرلەمانتارە ووتی، ” پرۆژەكەمان لە پەرلەمانی كوردستانە و 69 پەرلەمانتار واژووی لەسەر كردووە كە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و ئومێد دەكەین بێتە یاسا و خزمەتێكی گەورە بە پێشمەرگەی دێرین دەكات”.

بابەتی پێشتر

هەدەپە هۆشداری دەداتە پارتی

بابەتی دواتر

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕوسیادا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار بۆ كارمەندی رۆژانە رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار…
Total
0
Share