پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە بە شێوازێكی ناشرین بوتڵی شووشەیان لەناو ئۆتۆمبێلەكەيانەوە گرتووەتە ئۆتۆمبێلێكی دیكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەڤیدیۆییەك بڵاوكرایەوە كە تێیدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبیلێك دوو سەرنشینی تێدابووە لەناو تونێلی پێشڕەو لەشاری سلێمانی بەشێوەیەكی ناشرین بوتڵی شووشە دەگرنە ئۆتۆمبێلێكی دیكە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە بنكەی پۆلیسی سیتەك ڕاسپێردران بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران و لەكەمترین ماوەدا هەردوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.…
Total
0
Share