یونامی لەبارەی رووداوەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمشەوی سلێمانی بڵاوکردەوە دەستخۆشی لە هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان دەکات بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی رووداوەکە.

ئەمشەو پێنجشەممە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، ” بیر و هۆش و نزامان لەگەڵ بەرکەوتووانی تەقینەوە کارەساتبارەکەی تانکی غازە لە سلێمانی کە چەندان قوربانی لێکەوتەوە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، ” پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییان دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین لەگەڵ دەستخۆشیمان لە هەوڵی بێوچانی فریاگوزاران”.

 

بابەتی پێشتر

لە بارەی تەقینەوەکەی ئەمشەو هاتوچۆی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەی حەمرین بووژاوەتەوە

دەریاچەی حەمرین كە هاوینی ئەمساڵ بە تەواوەتی وشكبووبوو، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی رۆژانی رابردووەوە بووژاوەتەوە و ئاوێكی زۆری تێچووە.…
Total
0
Share