هەدەپە هۆشداری دەداتە پارتی

پارتی دیموكراتيی گەلان “هەدەپە” هۆشداری دەداتە پارتی و داوا دەكات ئەو حزبە نەكەوێتە گەمەكانی ” ئاكەپە و مەهەپە”وە.

ئەبرو گونای، وتەبێژی پارتی دیموكراتيی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، “نەورۆزی ئەمساڵ سیمبولی هاوپەیمانیی كورد بووە و دەركەوت گەلی كورد ئازادی و یەكێتیی نەتەوەیی دەوێت”.

ئاماژەی بەوەكرد، “ئەوانەی دژایەتیی كورد دەكەن ئاكەپە و مەهەپەن نایانەوێت كورد لە هیچ شوێنێك یەكگرتووبێت، بەڵام كورد لە هەر شوێنێكی دونیا بێت خۆڕاگرە و درێژە بە خەباتكردن دەدات”.

وتەبێژی هەدەپە هۆشداری دایە پارتی و داوایكرد، پارتی نەكەوێتە گەمەی پارتی داد و گەشەپێدان “ئاكەپە ” و مەهەپەوە و دووربكەوێتەوە لەو لایەنانەی دەیانەوێت كورد لە یەكتر دووربخەنەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە بڵاویكردەوە، پارتی‌ و دەوڵەتی توركیا ڕێككەوتوون بە هاوبەشی هێرشبكەنە سەر گەریلاكانی ئازادیی كوردستان و داوایانكرد ڕێگریی لەو پیلانانە بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ڕێگەیەکەوە هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە کە…
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلاییدەکاتەوە  

زیاد جەبار، رایگەیاند، یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلاییدەکاتەوە زیاد جەبار، بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بەشێك لە تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم بەڕوبەڕوبوونەوەی چەكداری دەستگیركراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبەرەكانی هەرێم ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، له‌و ماوه‌یه‌دا 881 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی…
Total
0
Share