پیكابێك لەسەر پردێك كەوتەخوارەوە و دوو كەس برینداربوون

بەهۆی كەوتنەخوارەوە پیكابێك لەسەر پردێك لە سنووری پارێزگای دهۆك دوو كەس برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستییەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە،لەسەر رێگای دهۆك – ئاكرێ، ئۆتۆمبیلێكی تۆیۆتا- پیكاب بەهۆی خێراییەكی زۆرەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و لەسەر پردی زینافا كەوتەخوارەوە وبەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان” هاتە دەنگ

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی چەند هاوڕەگەزخوازێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە ڕایگەیاند کە نیگەرانە لەو ڕوداوە. کونسوڵخانەی…
Total
0
Share