وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هەر وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ ڕوسیا بكات سزای دەدەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە هەر وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ ڕوسیا بكات سزای دەدەین و دەڵێت ” ئابوریی ڕوسیا لەبارێكی خراپدایە و توانای دانەوەی قەرزە دەرەكییەكانی نەماوە”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات دەستبەجێ ڕوسیا جێبهڵن و نابێت هیچ وڵاتێك دوای سەپاندنی سزاكانمان مامەڵە لەگەڵ ڕوسیا بكات.

ئاماژەی بەوەكردووە “ئابوریی ڕوسیا لە بارێكی خراپدایە و هەر وڵاتێك مامەڵەی لەگەڵ بكات سزای دەدەین”،

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە “ڕوسیا كەوتووەتە دۆخێكەوە توانای دانەوەی قەرزە دەرەكییەكانی نەماوە”.

8ی ئەم مانگە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی ڕوسیای بۆ وڵاتەكەی قەدەغەكرد و ڕایگەیاند “بەهەموو شێوەیەك پشتیوانیی ئۆكرانیا دەكەین“.

بابەتی پێشتر

بەرلە چەند ڕۆژێک لە دەرچوونی.. دیارترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

بابەتی دواتر

گەرمیان.. هاوڵاتییەك بە ئۆتۆمبێلەكەی لە كوڕەزایەكی خۆی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share