گەرمیان.. هاوڵاتییەك بە ئۆتۆمبێلەكەی لە كوڕەزایەكی خۆی دەدات

نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار

لە كفری شۆفێرێك بەهەڵە كوڕەزایەكی خۆی دەشێڵێت و پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کفری هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی بەهەڵە کوڕەزایەکی یەک ساڵانی خۆی بەناوی (علوان نیاز سەردار) شێلا.

وتیشی، “منداڵەكە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا”.

بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی پێداوە.

ڕووداوەكە لەكاتێكدایە نیوەڕۆی دوێنێش لە كەلار ئۆتۆمبیلێکی دوو تەنیی بارهەڵگر لە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵی دا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هەر وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ ڕوسیا بكات سزای دەدەین

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ مایۆرکاوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌درید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share