بەریتانیا پرۆژە یاسای ناردنی کۆچبەرانی بۆ رواندا پەسەندکرد

پەرلەمانی بەریتانیا ئەو پرۆژە یاسا مشتومڕاویەی پەسەند کرد کە رێگا بەناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەدات.

پرۆژە یاساکە لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی 320  پەرلەمانتاری بەدەستهێنا، لە بەرامبەر 276 دەنگی ناڕازی.

ئەو پرۆژە یاسایە کۆتایی بەو ئاستەنگییانە دەهێنێت کە لەبەردەم حکومەتەکەی ریشی سوناکی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەدا هەبوون بۆ ناردنی کۆچبەرانی وڵاتەکە بۆ رواندا، لەکاتێکدا تادێت ژمارەی ئەو بەلەمانە زیاددەکەن کە کۆچبەری نایاسایی بۆ بەریتانیا دەگوازنەوە.

ئەو یاسایە لە ساڵی 2022 لەنێوان هەردوو وڵات بەریتانیا و رواندا رێککەوتنی لەسەرکراوە.

بەریتانیا دەیەوێت کۆچبەرە نایاساییەکان بنێرێتە رواندا،و لەوێ بمێننەوە تاکو مافی  پەنابەری وەردەگرن، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ بەریتانیا.

سەرەڕای رێککەوتنەکەو ناردنی سەدان ملیۆن دۆلاری بەریتانیا بۆ رواندا، بەڵام هێشتا هیچ کۆچبەرێک بۆ رواندا نەنێردراوە، رەخنەگران دەڵێن ئەوە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراكانەی هاریكاریی ژنان دەكەن بۆ بە تەندروست مانەوە

بابەتی دواتر

كەشناسی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share