ترەمپ سەگی رۆبۆت بۆ پاراستنی خۆی بەکاردەهێنێت

دەزگای نهێنی لە ئەمریکا بەکارهێنانی سەگی رۆبۆتی بۆ پاراستنی ماڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا پشتڕاستکردەوە.

ئەنتۆنی گۆگلیلمی، بەرپرسی دەزگای نهێنیی ئەمریکا، باس لەوە ناکات کە چەند رۆبۆت بەکارهێندراون، بەڵام دەڵێت، ئەوان تەکنەلۆژیایان هەیە کە یارمەتییان دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەمنییەکان.

گۆگلیلمی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، “پاراستنی سەرۆکی هەڵبژێردراو لە پێشینەی کارەکانە، سەگە رۆبۆتەکان بە تەکنەلۆژیای چاودێری و کۆمەڵێک هەستەوەری پێشکەوتوو تەیارکراون کە پشتگیری لە کارەکان بۆ پارستنی سەرۆک دەکەن”.

دەزگای نهێنی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە لوتکەی ناتۆ لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە واشنتن دی سی بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر توانای رۆبۆتەکان.

بەرپرسێکی دەزگای نهێنی روونیکردەوە کە یەکەکان بەشێکن لە پرۆگرامی “ASTRO” کە کورتکراوەی “سیستەمی ئۆتۆنۆم و ئۆتۆماتیکیی تەکنیکییە”.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەتوانرێت ئەو سەگانە بە تەکنەلۆژیای پێویست تەیاربکرێن بۆ دەستنیشانکردنی بۆمب و هەڕەشە کیمیاییەکان، هەروەها کامێرایان بۆ دانراوە و توانای زوومکردنی وردبینیی بەرزیان هەیە”.

گرنگیدان بە ئاسایشی ماڵی ترەمپ لە مار-ئە لاگۆن، دوای سەرکەوتنی دێت لە هەڵبژاردنی 5ی تشرینی دووەمی 2024  کە لەماوەی بانگەشەدا بووە ئامانجی دوو هەوڵی تیرۆرکردن.

هەروەها FBI دوێنێ هەینی رایگەیاند کە ترەمپ ئامانجی پیلانی کوشتن بووە لەلایەن ئێرانەوە، و سێ کەس تۆمەتبار کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share